هونه‌ری ئابستراكت و سازكردنی شاری دیگیتاڵی

Foto: Ava Rasolpour

له‌ كاتێك دا كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك پارێزه‌ی ته‌ندروستیی ده‌كه‌ن و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه‌، هونه‌ری دیگیتاڵ گرینگتر بووه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا. هونه‌رمه‌ند” بێلا روونێ” په‌یكه‌رێكی دیگیتاڵی دروست كردوه‌. به‌ ته‌كنیكی كۆمپیوته‌ر توانیویه‌تیی ئه‌وهونه‌ری كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ كان دا هه‌یه‌‌ بیباته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو مۆبایلی خه‌ڵك.

– من قه‌ت نازانم به‌ دونیای ئێمه‌ بڵێم چی، به‌ڵام زۆرتر ده‌ڵێم ”راستیێكی گۆشتی” ، هونه‌رمه‌ند ” بێلا روونێ” داڵێت و باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دونیای فیزیكیی مرۆڤ زیاتروزیاتر له‌گه‌ڵ دونیای دیگیتاڵی پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌.   

ئه‌و له‌گه‌ڵ مۆزه‌ی شاری ڤسترۆس به‌رنامێكی موبایلی دروست كردوه‌ به‌ ناوی ”Bella Runes Portal”. به‌ هۆی ته‌كنیكی ”augmented reality” هه‌موو كه‌سێك ده‌توانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ دیگیتاڵیانه‌ له‌ ناوه‌ندی شار ببینی.

ئه‌و كاره‌ هونه‌ریه‌ شكۆیه‌كه‌‌ بۆ شاره‌كه‌ و سیمبۆلێكه‌ بۆ چالاكی و جموجۆڵی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵك له‌ ناو شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌ كان دا.” بێلا روونێ” ده‌ڵێت:

– كاتێك كه‌ زانیم ئه‌و شوێنانه‌ی ناو شار مڵكی كه‌سیه‌، پرسیم ئایا جاده‌یه‌ك ده‌توانی خاوه‌نی كه‌سێكی ئاسایی بێت. بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌‌ چۆن گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و سنوورانه‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا و ‌شاره‌كه‌مان دا، و هه‌روه‌ها كه‌ ئێمه‌ وه‌ك هاووڵاتی چ مافێك و ئه‌ركێكمان هه یه‌.

”بێلا روونێ” ویستی په‌یكه‌ره‌ دیگیتاڵیه‌كه‌ی دروست بكا له‌ روو شتی راستی كه‌ له‌ ڕێگا و بانه‌كان دا هه‌یه‌، وه‌ك به‌رد و كۆنكرێت. ‌

– من زۆر گه‌ڕام له‌و ناوچه یه‌‌، وێنه‌م گه‌رت و پێوانه‌ی ئه‌و شتانه‌م ده‌كرد كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رم بون. نه‌مده‌ویست فكر بكه‌مه‌وه‌ له‌ مۆڵه‌توه‌رگرتن بۆ ساز كردنی په‌یكه‌ر له‌ شاره‌كه‌، و به‌و شێوه‌ی سازكردنی په‌یكه‌ری دیگیتاڵی ده‌متوانی به‌ ئازادی هه‌رچی پێمخۆش بو‌ دروست بكه‌م، هونه‌رمه‌ند ” بێلا روونێ” باس ده‌كات و ده‌ڵێت:

– ئه‌زموونێكی باش بووه‌ كه‌ توانیومه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ كاری هونه‌ری بكه‌م، به‌ڵام كه‌ هه‌رواش له‌ ئه‌و شوێنانه یه‌‌‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌جوڵێنه‌وه‌، وه‌ك تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، موبایل و كۆمپیوته‌ر

Pressbild

هونه‌ری دیگیتاڵی ”بێلا روونێ” به‌راوردی نێوان هونه‌ر و تێكنیك ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌ نێوان دونیای دیگیتاڵی و دونیای راستی.

هه‌روه‌ها ”بێلا روونێ” ده‌ڵێت پێشكه‌وتنی دیگیتاڵی هه‌میشه‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر. ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ و هۆشیاری ئێمه‌‌ و ره‌نگه‌ ئێستا باشتر تێبگه‌ین كه‌ هۆش و زانییاری ئێمه‌ هه‌ر له‌ ناو ئه‌و له‌شه‌ گۆشتیا دا نیه‌.

– هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ من نیوه‌ مرۆڤم و نیوه‌ مه‌كینه‌م و هه‌روه‌ها به‌شێك دایناسۆڕم، چونكه‌ من له‌ سه‌رده‌مێك له‌ دایك بووم كه‌ كۆمپیوته‌ر نه‌بوون. بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ له‌ دایك بوون هیچ جیاوازیێك نابێت به‌ینی راستی و دونیای دیگیتاڵی له‌ ئایینده‌دا.

”بێلا روونێ” ده‌ڵێت هیواداره‌ خه‌ڵك بتوانن هونه‌ ره‌كه‌م به‌ خۆشی و خه‌نده‌هێنه‌ر به‌كار بێنن‌.

– ده‌مهه‌وێ ئه‌ كه‌سانه‌ كه‌ هونه‌ره‌كه‌م یا به‌رنامه‌كه‌ی به‌كار دێنن بتوانن ته‌ماشای ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن و ئه‌و شتانه‌ ببینن له‌ شاره‌كه‌یان كه‌ زۆر جار نابیندرێن. ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك بتوانن شته‌ دیگیتاڵی و مۆبایله‌ كانیان بۆ كاری هونه‌ریش به‌كار بێنن.

به‌رنامه‌ی مۆبایلی”Bella Runes Portal” بۆ دابه‌زاندن بۆ هه‌ردوو ئاندرید و ئایفۆن هه‌یه‌ به‌ خۆرایی.

Ava Rasolpour • 2020-09-25
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.