ژینا ئاڵای شۆڕشی نوێ لە ئێرانا

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دوای کۆچی دوایی مەهسا ژینا ئەمینی

مەهسا ژینا ئەمینی بووە بە سیمبولی ڕاپەڕینی ژنان لە ئێران. سلیمان قاسمیانی سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی و شۆڕشێکی نوێ لە ئێران گفتوگۆ دەکات.

 

رۆژی ٢٢ی خەرمانان، مەهسا (ژینا) ئەمینی کچە کوردی ٢٢ سالەی دانیشتووی شاری سەقز کە بۆ سەردانی خزمەکانی چووبووە تاران، بە بیانووی کامڵ نەبوونی حیجابەکەی لە لایەن گەشتی ئیرشادەوە هێرشی دەکرێتە سەر و دەستبەسەر دەکرێ. هەوڵی براکەی و خزمەکانی کە لەگەڵی دەبن بۆ ئازادکردنی بە ئەنجام ناگات و تەنانەت رێگە بە براکەی نادەن کە لە گەڵیان بچێتە شوێنی دەستبەسەرداگرتووەکان. رۆژی دواتر ئاشکرا دەبێ کە ژینا بە هۆی توندوتیژی پۆلیسی ئیرشادەوە زەبری توندی بینیوە و بێهۆش کەوتووە و بردوویانەتە نەخۆشخانەی ”کەسرا”، بەڵام ژینا ئیتر لە کۆما نایەتە دەر و رۆژی ٢٥ ی خەرمانان گیانی لە دەست دەدا.

لە گەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ژینا، خەڵک هەر ئەو رۆژە لە بەردەرگای نەخۆشخانەی ”کەسرا” لە تاران دەست دەکەن بە شیعاردان دژ بە حکومەت کە پولیس هێرشیان دەکاتە سەر و زۆر کەس دەگرێت. بەڵام ئیتر ئەم هەواڵە گڕ بەردەداتە پووشووی ناڕەزایەتی کپکراوی ساڵەهای ساڵ سەرکوت و بێ مافی خەڵک بە گشتی و ژنان بە تایبەتی لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئیسلامی دا. رۆژی ٢٦ خەرمانان لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی ژینادا لە گۆڕستانی ئایچی سە‌قز، سەرەڕای هەوڵی حکومەت بۆ بەرگرتن لە کۆبوونەوەی خەڵک، جەماوەرێکی زۆر لە سەر خاکی ژینا کۆدەبنەوە و بە ئاشکرا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئیران دەنگیان بەرز دەکەنەوە و دژی دەسەڵاتی دینی و حیجاب شوعار دەدەن. ئیتر لەو رۆژەوە شاربە شار لە کوردستان و لە باقی شارەکانی ئیران خەلک رژاونە سەر شەقامەکانی شار و نەفرەتی خۆیان لە رژیم دەربڕیوە و ژنان حیجاب و لەچکە فڕێ دەدەن و لە مەیدانی شارەکان دا دەیسووتێنن.

کۆماری ئیسلامی ئیران ٤٣ ساڵە لە سەر دەریای نەفرەت و بێزاری خەڵک و بە تایبەت ژنان دەژی. بەدوای رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ١٩٧٩ ی زایینی دا، مەلاکانی تازە بە دەسەڵاتگەیشتوو بۆ سەربڕینی ئەو شۆڕشە دیموکراتیکەی کە  شای رووخاند، ژنان و مافەکانی ژنانیان کردە یەکەم ئامانجی هێرشەکانیان. ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاردا هەمیشە لاوازترین ئاڵقەی کۆمەڵگان. دەسەڵاتی ئیسلامی تازەپێگەیشتوو دڵنیا بوو کە ئەگەر بتوانێ لە سەرکوتکردنی ژنان و بێبەشکردنی ئەوان لە سەرەتاییترین مافەکانی ئینسانییان دا سەرکەوتوو بێت، هەنگاوەکانی دواتری بۆ سەرکوتکردنی بەشەکانی تری خەلک زۆر ئاسانتر دەبێ. ژنان نیوەی کۆمەڵگان و ئەگەر دەسەڵاتێک بتوانێت مافی ژنان پێشێل بکات، مانای ئەوەیە کە نیوەکەی تری کۆمەڵگا ملی داوە بەو بێمافییە و رێچکەکە بۆ سەرکوت و دیکتاتۆری هەموار کراوە. ئەوکاتە ئیتر ئەو نیوەکەی تر ئەوەندە لاواز بووە کە بەرگەی هێرشی دەسەڵات بۆ خنکاندی یەکجاری شۆرشەکە و ئازادی و دەسکەوتە دیموکراتییەکانی نەبێ.

ئاکامەکەش هەروا بوو. دەسەڵاتی ئیسلامی لە ٨ی مارسی ١٩٧٩دا، واتە کەمتر لە مانگێک دوای رووخانی شا، بڕیاری حیجابی زۆرەملیی  بۆ ژنانی کارمەند ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە بوو بە هۆی خۆپیشاندانی سەدان هەزار ژن لە ئیران. بەداخەوە زۆریک لە رێکخراوەکان لە لیبرالەوە بگرە تا زۆرێک لە چەپەکانی ئەو سەردەمە بە بیانووی سەرەکیتربوونی خەبات دژی ئەمپریالیسمی ئەمەریکی، نە تەنیا پشتی مافەکانی سەرەتایی ژنانیان نەگرت بەڵکوو بەربەرەکانی ژنان دژ بە حیجابی ئیسلامییان وەکوو پلانی ئەمپریالیسم بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی تازە سەکەوتوو ناو دەبرد و بەمجۆرە چوونە ژێرئاڵای ”دژی ئەمپریالیستی” خۆمەینی یەوە. دەسەڵاتی ئیسلامی ئیتر وردە وردە ژنانی ئیرانی خستەوە ژێر رکێفی ئیسلام و شەریعەی کۆنەپەرستانە و نامرۆڤانە. 

دیارە دەسەڵاتی تازە پێگەیشتووی ئیسلامی ئیران نەیتوانی یەکشەوە گڕکانی شۆڕشی ١٩٧٩ دابمرکێنێ. ئەم کارە نزیکەی دوو ساڵی خایاند. حکومەت لە هەموو شوێنێکی ئێران، لە ئەهواز و ئابادانەوە لە باشوور بگرە تا تورکمەن سەحرا لە باکوور، لە کوردستانەوە بگرە تا تاران و سیستان و بەلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران، بە زیندانی کردنی بە کۆمەڵ و لە سێدارەدانی سەدان هەزار هەڵسووراوی کرێکاری و ئازادیخواز و مرۆڤی پێشرەو و عیلمانی و یەکسانیخواز و بە تایبەت چەپەکان، شۆڕشی ١٩٧٩ی لە خۆێندا گەوزاند و دەسەڵاتی ئیسلامی خۆی داسەپاند.

 


ژنانی ئێران لە ساڵی 1979 لە دژی پۆشینی حیجاب خۆپیشاندان دەکەن

هەروەک پێشتر وتم، ژنان وەکوو لاوازترین ئاڵقەی کۆمەڵگا، بە درێژایی مێژووی ٤٣ ساڵەی دەسەڵاتی ئیسلامی، هەمیشە وەک گەرماپێوەرێک بوون بۆ پیشاندانی وەزعی دەسەڵات. هەرکات دەسەڵات هەستی بە لاوازی کردبێت، بۆ پێشاندانی دڕندەیی خۆی و ترساندنی جەماوەر بە گشتی، ‌‌هیرشی کردۆتە سەر ژنان و مەیدانی ژیانی بە ژنان تەنگتر کردووە و فشاری چەند بەرابەر کردووە بۆ لە بەرچاوگرتنی حیجابی ئیسلامی.

حیجاب بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە بوو بە بەردی بناخەی ئەو دەسەڵاتە. لە هەموو ئەو ٤٣ ساڵەدا ژنان و تاڵی موویان لە لایەک و کۆماری ئیسلامی لە لایەکەی ترەوە، لە شەڕێکی مەرگ و نەمان دا بوون. بە پێی ئامارەکانی دەسەڵات خۆی، هەر سال بە سەدان هەزار ژن، بە هۆی نەپاراستنی یاسای حیجابەوە و خستنەدەری چەن تاڵە موو، خراونە زیندان یان جەریمە کراون بەڵام لەم شەڕەدا رژیمی ئیسلامی هەرگیز سەرکەوتوو نەبوو. ژنان رۆژ بە رۆژ لەچکەکانیان زیاتر دەخستە پشت سەر و مووی سەریان زیاتر دەخستە روو. دەسەڵاتی ئیسلامی تەنانەت لە سەردەمی دەسەڵاتی موحەممەد خاتەمی و حەسەن رووحانی دا کە لە ناو خویاندا بە ریفورمخواز ناودەبرێن، یەک میلیمتر لە مەسەلەی حیجابی زۆرەملی پاشەکشەیان نەکرد و هێچکام لەو یاسا ئیسلامییانەی کە پەیوەندی بە ژێردەستەیی ژنان و دەسەڵاتی باوک و مێرد بە سەر کچان و ژنان دا هەیە، نەگۆڕی.

کۆماری ئیسلامی ئیران بەم کارە تەنیا خەریکی هەرچی قووڵترکردنی گۆڕی خۆی بوو. هۆکەشی زۆر ئاشکرا بوو. ڕێژەی ژنانی خوێندەوار لە چاو دەورانی پاشایەتی ئێجگار چووبووە سەر. ئەم ڕێژەیە بە تایبەت سەبارەت بە خوێندنی پلە باڵا وەکوو سونامییەک بوو. چوونە سەری رێژەی گەنجان لە هەموو ئیراندا بە نیسبەت دانیشتووانی وڵات بە گشتی، موشکیلەیەکی تری ئەم حکومەتە بوو. ڕێژەی باڵای بێکاری لە نێو ژنان دا هۆیەکی تری لە سەریەک کۆبوونەوەی بێزاری و رق و تووڕەیی ژنان و بە تایبەت ژنانی گەنج بوو. دەسەڵاتی ئیسلامی ئیڕان نەیدەزانی کە بەربەستی خستۆتە بەر ئاوێک کە خەریکە دەبێ بە دەریا، دەریایەک کە هیچ بەنداوێک ناتوانی لە بەرامبەری دا راوەستێ.

مەرگی ژینا بوو بە دوایین دڵۆپەیەک کە دەریای پۆنگخواردووی سەرڕێژ کرد و بەربەندی ٤٣ ساڵەی حکومەتی ئیسلامی تەقاند. ئیتر زەبر و زۆر و توندوتیژی و بگرە و بکوژەی چەندەها ساڵەی دەسەڵات کارایی نەمابوو و نەیدەتوانی بەر بگرێ بە خەڵک و بە تایبەت ژنان لە دەربڕێنی نەفرەتیان. جەماوەری ئێران بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی چەندەها جار رژانە سەر شەقامەکان و هەر جار بە کوشتاری بەربڵاو پاشەکشەیان پێکرا. بەڵام ئەمجارەیان جیاوازییەکی زۆر سەرەکی هەیە لە گەڵ جارەکانی پێشوو. دیارە کە مەسەلەی ئابووری وەکوو بەکگراوند لە پشت هەڵچوونی ئەمجارەی خەلکێشدا دیارە بەلام تێکهەڵچوونی ئەمجارە، نەک لە ژێرئاڵای گرفتی ئابووری، بەڵکوو لە سەر بەردی بناغەی کۆماری ئیسلامی، لە سەر یەكێک لە ئایکۆنە ئایدیۆلۆژیکەکانی دەسەڵات، واتە حیجاب و ژێردەستەبوونی ژن دەستی پێکرد. ئەمجار ئیتر هاوارەکە لە سەر کار بۆ بێکاران، بردنە سەری حەقدەستی رۆژانە یان مانگانەی چەندەها مانگ وەدواکەوتوو نەبوو. ئەمجارەیان تیرەکە دڵی دەسەڵات و بنچینە ئایدیۆلۆژیکەکانی پێکا، بە جۆرێک کە هەرجۆرە پاشەکشەیەکی دەسەڵات لە بناخە ئایدیۆلۆژیکەکانی دەبێتە هۆی داڕمانی هەموو بیناکەی، ئەگەر نە دەسبەجێ بەڵام زۆر بو توندی.

ژینا لە کاتی دەستبەسەرکرانەکەیدا داوای لە ”پۆلیسی گەشتی ئیرشاد” کردبوو کە ئەزیەتی نەکەن چونکە ئەو غەریبەیە و بەسەردان هاتووەتە تاران. ژینا بەداخەوە مەودای نەبوو کە بە چاوی خۆی ببینێ ئەو نە تەنیا غەریبە نەبوو بەڵکوو بوو بە ئاڵای خەباتی هەموو ئیران بۆ ئازادی و یەکسانی، بوو بە ”مەهسا” ی ملیۆنان ژن و پیاو و گەنج و پیر و مناڵ بە بەرینی هەموو جوغرافیای ئیران. زێدی مەهسا سەقزە بەڵام مەهسا نەک هەر کیژی کوردستان و ئیران بوو، بەڵکوو بوو بە دروشمی پشتیوانی لە مافی ژن و ڕیز و حورمەت بۆ کەرامەت و سەربەخۆیی ژن، بۆ ئازادی ژن لە بەرانبەر ئیسلامی سیاسی بە درێژایی هەموو دونیا.

خۆپیشاندانەکانی ژنان و جەماوەری خرۆشاوی سەرشەقامەکان، وەک خۆپیشاندەران لە ٢٤ ەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا دەیانوتەوە: ”ئیتر مەڵێن نارەزایەتی، ئەمە ئیتر ناوی شۆڕشە”، بووە بە شۆڕش. شۆڕشی ئەمجارە لە ئیران، شۆڕشی داڕووخانی ئیسلامی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی ئیسلامە. ژنان لە ریزی پێشەوەی هەموو تیكهەڵچوونەکاندان و هەموو رۆژێک تا بەئەمرۆ بە ئاگردانی چارشێو و لەچکەکانیان لە مەیدانی شارەکان لە بەر چاوی هێزی چەکداری رژیم دا، ئەوە دووپات دەکەنەوە کە حکومەتی ئیسلامی ئێران لە کۆتاییدا بە دەستی لاوازترین ئاڵقەی کۆمەڵگای پیاوسالاری و دینی، واتە ژنان، کۆتایی بە ژیانی دێت. رووخانی ئەم حکومەتە لە هەمان کاتدا دەبێتە سەرەتای رووخان و لاوازبوونی ئیسلامی سیاسی لە تەواوی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەراست و دونیادا.

سلیمان قاسمیانی • 2022-10-20
سلیمان ‌قاسمیانی، شاعیر و نووسەرە و بە زمانی کوردی سورانی، فارسی و سویدی دەنووسێ. سلیمان قاسمیانی سەرنووسەرە لە گۆڤاری ئەدەبی و کولتووری کوردی "هانا”.


لیکتان گۆڤارێکی فرە زمانی کولتوورییە و به‌ تایبەتی لە سه‌ر کۆبوونەوەی زمانه‌كان ده دوێ. به‌ پێی دروشمی "هونەر بۆ هەمووان" لەسەر هونەر و کولتوور و فرەزمانی دەنووسین. ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە سەربەخۆین (Konstfrämjandet Västmanland) و بە شێوەیەکی گرێ نه‌دراو لەگەڵ کۆنستفرمینداێ ڤێستمانلاند كاری رۆژنامه‌وانی بەڕێوە دەبرین. پەیوەندیمان پێوە بکە

Kvinnorevolutionens fana i Iran

Protester i Iran efter Mahsa Jina Aminis död

Mahsa Jîna Amini har blivit en symbol för kvinnornas uppror i Iran. Soleyman Ghasemiani skriver om politisk islam i Iran och en ny revolution.

En 22 årig tjej från staden Saqqez i den kurdiska provinsen i Iran, var på besök i Teheran för att träffa släkten när hon den 13 september angrepps av moralpolisen, misshandlades och arresterades för att hon inte var korrekt beslöjad. Hennes bror och de närvarande släktingarnas försök att avvärja arresteringen var lönlöst och brodern fick inte ens följa med till arresten. Nästa dag får familjen veta att Mahsa ligger i koma och har skickats till sjukhuset Kasra, till följd av den misshandel hon hade utsatts för. Jina vaknar tyvärr aldrig mer efter koman och mister livet den 16 september.

Samma dag som nyheten om Jinas död sprids, samlas folk utanför sjukhuset och demonstrerar sitt missnöje mot regimen och slöjan. Demonstranterna angrips och många arresteras. Men nyheten om Mahsas död sätter igång en eld som bygger på ett missnöje med åratal av förtryck och rättslöshet för hela befolkningen och i synnerhet kvinnor. Den 17 september samlas folkmassor för att följa Jina Amini till graven i hennes hemstad Saqqez. Detta skedde trots regimens intensiva ansträngningar att förhindra folksamlingar. Folkmassorna hyllar minnet av Jina genom att skandera slagord mot förtrycket, den religiösa makten och slöjan. Sedan den dagen har folkmassorna strömmat ut på gatorna i stad efter stad, från Kurdistan till Teheran, och visat sitt hat och motstånd mot regimen, och kvinnor har slängt sina slöjor och satt eld på dem offentligt på gator och torg.

Den islamiska regimen i Iran har i 43 år levt över ett hav av missnöje och folkligt avsky, särskilt från kvinnorna. Efter den demokratiska revolutionen som fällde kungamakten i februari 1979, blev kvinnorna den första måltavlan när de nytillträdda religiösa krafterna ville halshugga den demokratiska delen av revolutionen; det som kungamakten inte hade lyckats med. Kvinnor är alltid den svagaste länken i ett patriarkalt samhälle. De nya makthavarna visste att om de skulle lyckas kuva kvinnorna och frånta dem deras grundläggande fri-och rättigheter, skulle de lyckas lättare med att underminera revolutionens demokratiska landvinningar och trycka tillbaka andra gruppers krav på grundläggande fri- och rättighete. Kvinnor utgör halva befolkningen i ett samhälle. När makten har lyckats göra kvinnor rättslösa, innebär detta att den andra hälften har accepterat denna rättslöshet, och nederlaget banar vägen för makten att fullfölja sitt förtryck även mot den resterande befolkningen.

Och det var precis det som skedde. Mindre än en månad efter prästerskapets maktövertagande, deklarerade regimen inför internationella kvinnodagen 8 mars att kvinnliga tjänstemän måste bära slöja. Det ledde till stora demonstrationer mot regimen. Men många organisationer, från höger till vänster, backade inte upp kvinnornas motstånd mot slöjan utan smutskastade det med kampen mot USA-imperialismen som förevändning. Dessa organisationer kallade kvinnokampen för USA:s konspiration mot den nyligen segrande revolutionen. Därmed gjorde de gemensam sak med prästerskapet mot kvinnorna. Det var första steget mot kuvandet av kvinnors fri- och rättigheter och införandet av de reaktionära och människovidriga sharialagarna.

Det är klart att prästerskapet i Iran inte kunde släcka revolutionens eld över en natt. Denna process tog över två år. Den nya makten attackerade obönhörligen folkmassorna överallt i Iran från söder till norr och från öster till väster, och använde sig av fängelser och summariska avrättningar av arbetaraktivister, progressiva och sekulära krafter, och alla som kämpade för grundläggande fri och rättigheter. Inte minst vänsteraktivister. Det var så prästerskapet kuvade 1979 års revolution och tillskansade sig makten.


Kvinnor i Iran demonstrerar mot slöjtvång 1979

Under hela den 43 år långa islamiska regimens existens har kvinnor i egenskap av att anses vara den svagaste länken i samhället, fungerat som en mätare på prästerskapets mående. Varje gång makten har känt sig svag och hotad har den angripit kvinnors livsutrymme, deras rättigheter och däribland mångdubblat trycket och slöjkontrollen för att visa sin styrka och därigenom skrämma hela befolkningen.

Slöjan förvandlades redan från början till en hörnsten för den islamiska regimen. Under alla de gångna 43 åren har kvinnor och deras hårstrån och den islamiska makten stått på var sin sida i ett krig på liv och död. Enligt regimens egen statistik har hundratusentals kvinnor varje år fått utstå fängelsestraff eller böter för att de inte har följt slöjreglerna och visat allt för många hårstrån. Trots det lyckades regimen aldrig vinna detta krig. Kvinnor lät söljan glida bakåt mer och mer och visade sitt hår tydligare.

Inte ens under de så kallade reformvänliga presidenterna Mohammad Khatami och Hassan Rohanis period vid makten, backade mullorna en millimeter från lagen om obligatorisk slöja. Inte en enda islamisk lag som berörde kvinnors underordning inom familjerätten och äkta mäns och fäders makt över döttrar och barn och fruar. Detta innebar givetvis att prästerskapet ofrånkomligen grävde sin egen grav allt djupare. Bevisen för denna obalans var mycket tydliga. Andelen högutbildade kvinnor hade stigit markant jämfört med hur det var under det förra kungadömet. Ett annat problem var den iögonfallande snabba ökningen av den unga befolkningen. Den utbredda arbetslösheten bland ungdomar och i än högre grad bland kvinnor var en annan anledning till den ständigt pågående ansamlingen av vrede, avsky och missnöje mot regimen bland kvinnor och unga. Den islamiska regimen visste inte att den hade lagt fördämningar framför en flod som höll på att bli ett hav vilket inga dammar i världen kunde hålla emot.

Jinas död blev den sista droppen som fick det oroliga havet att rinna över och spränga det 43 åriga islamiska regimens fördämning. Förtrycket, avrättningarna, repressalierna, förföljelserna, inget av detta hade längre någon effekt i att stoppa den uppdämda vreden och missnöjet att explodera. Under årtiondena av regimens styre, välde folkmassorna flera gånger över gatorna men tvingades på reträtt genom gränslös brutalitet.
Den pågående revolten har dock en avgörande skillnad jämfört med de gånga upproren. Det är klart att de ekonomiska förhållandena även denna gång ligger i bakgrunden, men sammandrabbningen har inte ekonomiska missförhållanden som motiv utan lyfter fram slöjan och kvinnans underordning på dagordningen. Nu gäller ropen inte arbete åt arbetslösa, krav på lönehöjningar eller de återkommande flera månaders försenade arbetarlöner. Denna gång träffar pilen regimens hjärta och en av dess ideologisk viktiga grundvalar vilket gör att maktens minsta reträtt kommer att leda till hela systemets krackelering om inte omedelbart så i en snabb takt.

När moralpolisen angrep Mahsa Jina Amini den 13 september, hade hon bett dem att låta henne gå eftersom hon var bara en främmande besökare i huvudstaden. Jina fick tyvärr aldrig tillfälle att med sina egna ögon bevittna att hon inte längre var en främmande besökare utan hade blivit hela Irans fana i kampen för frihet och jämlikhet; förvandlats till miljoner kvinnors, mäns och unga ”Mahsa” i hela det stora landet. Jina Aminis födelsestad var Saqqez i den kurdiska provinsen men hon var inte bara Kurdistans och hela Irans dotter utan hon blev en ikon för försvaret av kvinnans rättigheter, hennes integritet, vördnad, okränkbarhet och oavhängighet; för kvinnans frigörelse och mot politisk islam världen över.

Nu har kvinnomanifestationerna och massprotesterna förvandlats till något helt annat. Som demonstranterna själva ropade ut under den 24:e dagen av protesterna: ”kalla inte detta för protester längre; det här är en revolution”. Revolutionen denna gång, är en revolution för omintetgörandet av politisk islam och dess makt.

Kvinnorna har tagit täten i alla demonstrationer. De tar av sig slöjorna och bränner de offentligt inför ögonen på regimens beväpnade styrkor. Det ger oss ett viktigt budskap: att till slut var det kvinnorna, den svagaste länken i det patriarkala och religiösa systemet som tog livet av den islamiska regimen i Iran. Den islamiska regimens fall kommer med stor sannolikhet leda till försvagning och början på politisk islams förfall i regionen, mellanöstern och hela världen.

Soleyman Ghasemiani • 2022-10-20
Soleyman Ghasemiani är poet och författare och skriver på kurdiska, persiska och svenska. Han är också redaktör för den kurdiska kulturtidskriften HANA.